سەردەشت؛ دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی عومەر شەریفپوور ٢٣ساڵ تەمەن و زانکۆ ئێرانزادە ٣٢ساڵ تەمەن خەڵکئ گوندی قەلەڕەشە سەربە شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەت کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ناوبراو و پاش دەستبەسەری بۆ شوێبێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

شیاوی باسە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی هەنووکەیی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاوڵاتیانە بەردەست نییە.

ق.ش

The post سەردەشت؛ دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە