ئاودانان؛ دەرکردنی ئاگاداری نوێ بۆ ١٣ کەس لەلایەن دادگای سزاکانی ڕێژیم

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، ئاگادارکردنەوەیەکی نوێ بۆ ١٣کەس لە هاوڵاتیانی شاری موورمووری لە پارێزگای ئیلام لەلایەن دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەرچووە کە لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا مۆڵەتیان هەیە کە پارێزەر دیاری بکەن و خۆیان بە دادگا بناسێنن.

بە گوێرەی هەواڵەکە، دۆسیەی هەموو ئەم
کەسانە بە لێوەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراوەیی و واژۆ داخرابوو، بەڵام درۆیان لەگەڵ کردوون و دەیانهەوێ سزای قورس بەسەریاندا بسەپێنن.

شیاوی باسە ناوی ئەم کەسانە بەم شێوەی خوارەوەیە:
١. خەیروڵا یووسفزادە
٢. مستەفا عەلیزادە
٣. یارمخان عەلیزادە
٤. عیسمەت دووستی
٥. سەعید تەوحیدی
٦. کامبیز تەوحیدی
٧. شارام سەیدکەرەمئ
٨. ئەمیرحسەین زارعی
٩. عەلی گوڵمرادی
١٠. ڕەزا موحیبی
١١. میلاد یەروانە
١٢. موسلیم ئەروانە
١٣. وەلی موحسنی

جێی سەرنجە کە ، ئەم هاوڵاتیانە خەڵکی شاری لوڕنشینی موورمووری سەربە ئاودانانی پارێزگای ئیلامن کە بەتۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانە کانی شاری موورمووری دەستبەسەر کرابوون.

ق.ش

The post ئاودانان؛ دەرکردنی ئاگاداری نوێ بۆ ١٣ کەس لەلایەن دادگای سزاکانی ڕێژیم appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە