ورووگێرد(برووجێرد) لە زەماوەندێکدا بەهۆی دابی تەقەکردن کەسێک کوژراو دووی برینداربوون

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، دووشەممە ١٧ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، بەهۆی تەقەی ئاسمانی لە زەماوەندێک لە گوندی وێنایی سەربە شاری ورووگێرد کێبڵی کارەبای پڕ وزەو بڕدراو و دەکەێتە ناو حەشیمەتەکەوە کە دەبێتە هۆی کوژرانی کەسێک بەناوی ئەعزەم گودەرزی کوڕی عەباسعەلی و برینداربوونی قورسئ دوو هاوڵاتی دیکە کە تا ئێستە ناونیشانیان نەزانراوە.

سەرچاوەیەک لەمبارەوە کوتی کە ئەم نەریتە هەر ساڵ لانیکەم دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی ٥ هاوڵاتی لە پارێزگای لوڕستان.

لەگەڵ وەرگرتنی زانیاری وەردتر لەمەڕ ناونیشانی دوو هاوڵاتی خەساربەرکەوتوو هەواڵەکە نوێ دەکرێتەوە.

ق.ش

The post ورووگێرد(برووجێرد) لە زەماوەندێکدا بەهۆی دابی تەقەکردن کەسێک کوژراو دووی برینداربوون appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە