خوڕەماوا؛ بڕینی سەدان دار و نەمام

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، شارەوانی خوڕەماوا، له بڕیارێکی سەرسوڕهێنەردا، سەدان نەمامی لەو شارەدا بڕیوەتەوە، لەوانەش ناوچەکانی وەک شەقامی ناسر خەسرەو، شەقامی ٦٠ مەتری و شەقامی ئینقلاب. کە لەلایەن چالاکوانانی ژینگەپارێزییەوە رووبەڕووی ناڕەزاییەکی زۆر بووەتەوە.

لە درێژەی هەمان ڕاپۆرتدا، ئەم کردەوەی شارەوانییە، کە هەندێک ناوچەی دیکەشی گرتۆتەبەر، زیانێکی قەرەبوو نەکراوی بە ژینگەی ئەو شارە گەیاندووە.

بڕیاری شارەوانی شاری خوڕەماوا بۆ بڕینی سەدان نەمام، کردەوەیەکی دڕندانەیە کە نایەکسانی چینایەتی و چەوساندنەوەی کۆمەڵایەتی نیشان دەدات و نه تەنیا کرۆکی مرۆڤایەتی و ژیان له پێ دەخات، بەڵکو سیمبولی ملهوڕی و ئیستغلالکردنی سیستەمی حکومەته بەرامبەر به خەڵک و ژینگه . شارەوانی خوڕەماوا بەم بڕیارە دژە ژینە، وەک دەسەڵاتێکی سەرکوتکەر و ستەمکار، کۆمەڵێک دار و ژیانی شار دەکوژێت و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ و سروشت، بە تەوەهومەکانی خۆی دەفرۆشێت. ئەم نەزانکارییە تاریکپەرستانەیە، نەک هەر ژینگەی شارەکە، بەڵکو کۆمەڵگا و نەوەی نوێش دەخاتە مەترسییەوە و گەندەڵی و لادانێکی ئەخلاقی لە کۆمەڵگادا نیشان دەدات. ئەم تاوانە چەپەڵ و نامرۆڤانەیە، زەوی دەکاتە جێگای خوێنڕشتن و شوناس و ناسنامەی ژیان، بەشێوەیەکی نامرۆڤانە و نایەکسان سەرکوت دەکات، چونکە زەوی و ژینگە تاکە خاڵی تۆکمەیە کە مرۆڤ لە داڕمان و لەناوچوون ڕزگار دەکات. ئەم بڕیارە کارەساتە و کارەساتی گەورەتر بە دوای خۆی دێنێ. نەفرەتێکە له پیرۆزییەکانی سروشت و ژیان، کە لە کۆتاییدا بەرۆکی خۆمان دەگرێتەوە.

کۆماری بکوژ و وێرانکەری ئیسلامی ئێران، نەک هەر مرۆڤ، بەڵکوو دار و ئاژەڵ و سروشت و هەموو جوانییەکان دەکوژێ.

خ.ع

The post خوڕەماوا؛ بڕینی سەدان دار و نەمام appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە