ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، وێڕای تێپەڕینی حەوتوویەک بەسەر دەستبەسەری هاوڵاتی ئۆسامە هووشەنگی تەمەن ١٩ساڵ خەڵکی جوانڕۆ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی ئەنجامێکی نەبووە و هیچ دامەزراوەیەکی ئەمنییەتی ــ قەزایی هیچ چەشنە زانیارییەکیان لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو بۆ بنەماڵەکەی نەخستۆتەڕوو.
لەدرێژەی هەواڵەکەد هاتووە: ئۆسامە هووشەنگی دووشەممە ١٠ی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە کە، لەگەڵ دامرکاندنەوەی بڵێسەکانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی ولەبەرچاو گرتنی ئەوەی کوردستان وەکوو ناوەند و مەکۆی ئەم شۆڕشە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هاتۆتە هەژمار، سەرکوتی نەتەوەی بندەستی کوردی وەکوو ئەرکێکی سەرەکی لەبەرچاو گرتووە.
ق.ش
The post جوانڕۆ؛ بەردەوامی بێسەروشوێن بوونی ئۆسامە هووشەنگی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.