بانە؛ گیانلەدەستدانی کاسبکارێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤، کاسبکارێک بە ناسنامەی محەممەد قادری خەڵکی گوندی شوێ، سەر بە بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری گڵەسوور-ی بانە، گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هێزەکانی حکومەت بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودای نزیکەوە، ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم هاوڵاتیە کردووە.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت، کە تەرمی ناوبراو، بۆ پشکنینی پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی بانە کراوە.

خ.ع

The post بانە؛ گیانلەدەستدانی کاسبکارێک بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە