سنە؛ دەستبەسەری جەمشید چەرخکار لە ئەندامانی گرووپی کەژوانی چلچەمە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لەدرێژەی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان لەسەر چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێز، سێشەممە ١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، جەمشید چەرخکار هاوڵاتی ٥٥ساڵ تەمەن و لە ئەندامانی گرووپی کەژوانی چلچەمە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیمی ئێران ڕاگەیەندراوە.

شیاوی باسە کە ئەحمەد قەمەری و شادمان بەنیبەشەر لە ئەندامانی ئەو گرووپە کەژوانییە ڕێکەوتی ٦ی گوڵانی ئەمساڵ بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ٨ ماڕس، ڕۆژی جیهانی ژن لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکرا.

ق.ش

The post سنە؛ دەستبەسەری جەمشید چەرخکار لە ئەندامانی گرووپی کەژوانی چلچەمە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە