ک.م.م.ک:
بەپێی دەقێک کە لە پەیجی لێژنەی بەرگریی عوسمان ئیسماعیلی چالاکی مەدەنی-کرێکاری خەڵکی شاری سەقز، لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام بڵاوکراوەتەوە، ئەم زیندانییە سیاسییە سەرلەنوێ بۆ زیندانی سەقز راگوێز کراوە و لە ئەنجامدا پرۆسەی چارەسەری ناوبراو پشتگوێ خراوە، ئەمە لە کاتێکدایه کە بەهۆی چەندین کێشەوە پێویستی بە نەشتەرگەریی هەیە، کە له شاری سەقز ئیمکاناتی پزیشکی بۆ چارەسەری نەخۆشینەکانی ئەم هاووڵاتییە بەردەست نییە.
دەقی راگەیاندنەکە:
کرێکاران و خەڵکی ئازادیخواز
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گوڵان، چالاکوانی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی، لە زیندانی سنە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گەڕێنرایەوە، تا ئێستاش هۆکاری گواستنەوەی ناوبراو بۆ لێژنەی بەرگری و بنەماڵەی ئاماژەپێکراو، نادیارە. ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان، دوای پشکنینی ناوەکی دڵ، ئەگەری ئەوە هەبوو نەشتەرگەری دیسکی کەمەری بۆ بکرێت. به ڵام له پڕدا، لایەنی پێوەندیدار، ئەم هاووڵاتییەیان بۆ زیندانی سەقز گەڕاندەوە و بەو کردەیە تەواوی پرۆسەی چارەسەرکردنی له ماوەی ئەو ٨١ ڕۆژەدا، کردە پرسیارێکی بێوەڵام بۆ هەموومان.
لێژنەی بەرگری لە عوسمان ئیسماعیلی، دامودەزگا ئەمنییەکانی کوردستان و دادستانی پارێزگا، لە گیان و ژیانی عوسمان ئیسماعیلی بەرپرسیار دەکات و داوا لە هەموو خەڵکی ئازادیخواز و ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە ئێران و جیهان دەکات، دەستبەجێ بەرامبەر بە دۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێراندا کاردانەوەیان هەبێت. چونکە ژیانی هەموو زیندانییە سیاسییەکان لە ئێران لە مەترسیدایە و بێدەنگیمان لێکەوتەی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە.
خ.ع
The post پەکخستنی دووبارەی پڕۆسەی چارەسەری چالاکوانی کرێکاری، عوسمان ئیسماعیلی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.