تورکیا؛ بەردەوامی بێبڕیارمەنەوە لە دەستبەسەری هەڵمەت(بیژەن) مرادی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هەڵمەت(بیژەن) مرادی چالاکی سیاسی و کرێکاری سەرەڕای تێپەڕینی پتر لە ٦ مانگ لە ڕێکەوتی دەستبەسەری لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بەردەوام بێبڕیار و چاوەڕوان ماوەتەوە.

شیاوی باسە، پاش تێپەڕینی ١٢٥ڕۆژ لە ڕێکەوتی دەستبەسەری لەلایەن دادگایەکی تورکیاوە حوکمی دیپۆڕتی بۆ دەرچووە.

هەر لەم چوارچێوەدا، دڵنیا مەولوودزادە هاوژینی هەڵمەت مرادی نیگەرانی خۆی لەهەمبەر بەردەوامی دەستبەسەری و بێ ئاگایی لە چارەنووس و هەروەها چڕبوونەوەی مەترسی دیپۆڕتی هاوژینەکەی بۆ ئێران دەربڕیوە.

ق.ش

The post تورکیا؛ بەردەوامی بێبڕیارمەنەوە لە دەستبەسەری هەڵمەت(بیژەن) مرادی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە