ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، هاووڵاتییەک بە ناوی مێهران محەمەدی کوڕی حاج میرزا خەڵکی سنە، دوای کوشتنی هاوژینەکەی بە ناوی شەهین گەوێڵی کچی حاجی کەریم خەڵکی کێلانێ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ئەم راپۆرتە، مێهران محەمەدی، دوای ئاگرتێبەردانی ژنەکەی، ئاگری بەردایە خۆیشی و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک له مەڕ هۆکار و پاڵنەری ناوبراو بۆ ئەم کردەیه، لە بەردەستدا نییە.
ئەم ڕووداوە نیشاندەری نەبوونی یاسایەکی گونجاوە بۆ پاراستنی ژنان لە دەستووری ڕێژیمی ئێراندا. ژنان لە زۆر شوێنی جوگرافیای سیاسی ئێراندا بەردەوام رووبەڕووی جۆرەکانی هەڵاواردن و دەسدرێژی و بێڕێزی دەبنەوە و لە زۆر حاڵەتدا ماف و ئازادییە سەرەتاییەکانیان، تەنانەت لەلایەن حکومەت و گەشت ئێرشادەوە پشتگوێ دەخرێن. بۆ بەدیهێنانی کۆمەڵگایەکی دادپەروەر و یەکسان، پێویستە بە تەواوی پشتیوانی له دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان و نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەکی رەگەزی بکرێت.
خ.ع
The post سنه؛ خۆکوشتنی هاووڵاتییەک دوای کوشتنی هاوسەرەکەی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.