شنۆ؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناوی جەعفەر ڕەسووڵی تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووه.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

The post شنۆ؛ دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە