بانگهێشتی چەندد مامۆستایەکی قوتابخانە لە شاری سنە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوکات لەگەڵ ڕۆژی مامۆستا، چەندد مامۆستایەکی چالاکی پیشەیی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە بانگهێشت کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی ٨ کەس لە چالاکانی بانگهێشتکراو کە بریتین لە ڕەزا شەریفە، فاتمە زەندکەریمی، بەها مەلەکی، سەلام شافێعی، فەرهاد مەوالی، ساڵح ساڵحنیا، مستەفا سەربازان و جەبار پاکزاد.

شیاوی باسە، ڕەزا شەریفە و بەها مەلەکی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و بەساڵێک زیندان حوکم دران.

هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری بانگهێشت و جۆری تۆمەتەکان و چارەنووسی ئەم مامۆستا چالاکانە تا ئەم کاتە بەردەست نییە.

ق.ش

The post بانگهێشتی چەندد مامۆستایەکی قوتابخانە لە شاری سنە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە