لەسێدارەدانی زیندانییەکی عەقیدەتی لە زیندانی قەزڵحیسار لە شاری کەرەج

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٤، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئەنوەر خزری خەڵکی شاری مەهاباد، لە زیندانی قەزڵحەساری شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

جێی ئاماژەیه، ناوبراو لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکان و افساد فی الارض، لەگەڵ حەوت کەس لە هاودۆسیەکانیدا سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

شایانی باسه، کە لەسێدارەدانی ئەم زیندانییە لە بێدەنگی تەواوەتی میدیا ناوخۆیی و حکومییەکانی ئێراندا جێبەجێ کرا.

خ.ع

The post لەسێدارەدانی زیندانییەکی عەقیدەتی لە زیندانی قەزڵحیسار لە شاری کەرەج appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە