دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوو

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئاکۆ ئیبراهیمی ٢٤ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ئاڵکاوێ و هادی لاوە سترانبێژی ناسراوی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە دەسیبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییانە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن ئەم هێزانەوو تونداژۆیانە و بەسووکایەتییەوە دەستبەسەر کراون.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسیبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم دوو هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

The post دەستبەسەری دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوو appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە