پیرانشار؛ سەپاندنی سزای سێ ساڵ زیندانی بە سەر هاووڵاتییەکدا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سۆران مەحمودی خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد بە ٣ ساڵ بەندکران مەحکووم کراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە کەسی ئاماژەپێکراو لە لایەن دادگای حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.

جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییە لە سەرەتای مانگی رەزبەری ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە کۆتایی ئەو مانگەدا، دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە، بۆ زیندانی حکومی لە نەغەده گوازرایەوە و لە ٢٢ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ،بە دانانی بارمتەیەکی سێ ملیارد تمەنی، بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

خ.ع

The post پیرانشار؛ سەپاندنی سزای سێ ساڵ زیندانی بە سەر هاووڵاتییەکدا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە