بەردەوامی بێسەروشوێن بوونی عینایەت عەیوەزی‌نیا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، عینایەت عەیوەزی‌نیا، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵەی خەڵکی شاری جوانڕۆ، کە هەفتەی ڕابردوو، بنەماڵەکەی بە مەبەستی کۆڵبەری کردن له سنووری نەوسوو بەجێهێشتووە، هێشتا بێ‌هەواڵ و بێسەروشوێنە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاوڵاتیە خێزاندارە و یەک منداڵی هەیە.

شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەباران‌کردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.

خ.ع

The post بەردەوامی بێسەروشوێن بوونی عینایەت عەیوەزی‌نیا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە