سەقز؛ دەستبەسەری چالاکێکی مەدەنی

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٩ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی- ڕاگەیەنکاری خەڵکی سەقز بەناونیشانی کەیوان ڕەحیمی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی هێرشیان کردە سەرماڵ ئەم هاوڵاتییە و بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و دەستیاندایە پشکنینی ماڵەکەی.
ئەم هاوڵاتییە لە ئەندامانی کەمپەینی (پورسمان) یشە.

شیاوی باسە کە، ئەمە جاری چەندەمە کە کەیوان ڕەحیمی چالاکی مەدەنییە دەستبەسەر و لێپێچینەوەی لەسەر دەکرێت.

ق.ش

The post سەقز؛ دەستبەسەری چالاکێکی مەدەنی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە