خۆکوژی دوو هاوڵاتی لە شارەکانی پیرانشار و سنە

ک.م.م.ک:

هەینی ٧ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی نیلووفەڕ شامحەممەدی ٢١ساڵ تەمەن خەڵکی سنە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

هەر لەم چوارچێوەیەدا پێنجشەممو ٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی شارام عەبدوڵازادە خەڵکی پیرانشار دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

شیاوی باسە، نیلووفەڕ شامحەممەدی بەهۆی کێشە و توندوتیژی خاوخێزییەوە پەلاماری گیانی خۆی داوە.

ق.ش

The post خۆکوژی دوو هاوڵاتی لە شارەکانی پیرانشار و سنە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە