29
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٤ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، سێ هاووڵاتی له کاتی کۆڵبەریدا، بە ناوەکانی خالید مەحموودی عەلی کەریمیان و سەعدوڵڵا ئەمینزادە خەڵکی گوندی بلەسەن لە ناوچەی بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، له ناوچەی سنووریی زله-ی بانە، دەسبەسەر کران.
ئەم هاووڵاتییانە، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گوڵانی ٢٧٢٤، لە بنکەی نیزامی “زلە”ەوە راگوێزی دادگای رژیم له بانە کران و به تۆمەتی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، هەریەکەیان بە پێبژاردنی بڕی ٣٠ ملیوێن تمەن سزا دران.
جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییانە پاش کۆتایی دادگاییەکەیان و دەرکردنی بڕیاری دادوەر، ئازاد کران.
خ.ع
The post دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.