ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ٣ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی خەلیل پەرویزی، تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی دەرزیان، سەر به شاری مەریوان، له تەتەی هەورامان، ڕاستەوخۆ لەلایەن پاسەوانانی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە، کرایە ئامانج و بە سەختی بریندار بوو.
پێویستە بگوترێ ئەم هاووڵاتییە لە کاتی کۆڵبەریدا، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، لە پشتەوە کراوەتە ئامانج و بەمەبەستی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەی بووعەلی شاری مەریوان گواستراوەتەوە و ئێستا لە بەشی چاودێری تایبەتی ئەم نەخۆشخانەیەدایە.
شایانی باسه، کە حکوومەتی دیکتاتۆر و داگیرکەری ئێران، بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەبارانکردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.
خ.ع
The post هەورامان؛ بریندارکردنی هاووڵاتییەک له کاتی کۆڵبەریدا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.