دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە لە بوکان

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی موسا جەلیلیان خەڵکی گوندی ئۆچ تەپە سەر بە شاری بوکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

جێی ئاماژەیه، هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا ئەم هاوڵاتیەیان دەسبەسەر کردووە.

تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنەکە و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

The post دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە لە بوکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە