9
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، ئیدارەی ئەماکنی ڕێژیمی ئێران لە شاری سنە، بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجاب، کتێبفرۆشی ژیرا له بازاڕی بانتا ئاویەر-ی داخست.
بە بڕیاری ئەو ئیدارەیه، کتێب فرۆشی ژیرا، بۆی نیه تا ١ی گوڵانی ئەمساڵ، دەرگای دووکانەکەی بکرێتەوە.
لە کاتێکدا کە دووکاندار و بازاڕییەکان، وان لە ژێر گوشاری ئابووری و هەڵاوسان و کرێ دووکان و بێبازاڕیدا، ئەماکن هەستاوە بە داخستنی چەندین دووکان و یەکەی بازەرگانی له شاری سنە.
خ.ع
The post سنه؛ داخستنی چەندین دووکان لەلایەن ئیدارەی ئەماکنەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.