سەقز؛ سەپاندنی سێ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەر چالاکێکی مەدەنیدا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ٣مانگ زیندانی تەعزیری بەسەر هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز و چالاکی مەدەنی بەناونیشانی ئەمجەد ساڵحزادە دا سەپێنرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم حوکمە لەلایەن دادوەر جەواد مستەفایی سەرۆکی لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان( سۆری کردنی وێنەی سەرۆک کۆماری کوردستان پێشەوا قازی محەممەد) بووە.

شیاوی باسە، بەگوێرەی حوکمەکە و نەبوونی مێژینەی زیندانی کران، ناوبراو دەتوانێ بەجێی چوون بۆ زیندان بەپێدانی ١٦ملوێن تمەن غەرامە، بەدادگای ڕێژیم کۆتایی بە دۆسیەکەی بهێنێ و سزاکە لەسەری هەڵبگیردرێت.

جێی سەرنجە کە لە ئاگادارکردنەوەیەکدا( ابلاغیە) پێشتر ڕێکەوتی ئامادەبوونی ناوبراو بەمەبەستی دادگای کردن لە دادگا (٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی) دیاری و پێی ڕاگەیەندرابوو.

ق.ش

The post سەقز؛ سەپاندنی سێ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەر چالاکێکی مەدەنیدا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە