سنە؛ بانگهێشتکردنی چالاکی کرێکاری سدێق ڕەیحانی

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران چوونەتە شوێنی نیشتەجێبوونی سدیق ڕەیحانی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە و ئەم هاووڵاتییەیان بانگهێشتی فەرمانگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شاره کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم چالاکە کرێکارییە پێشتر لە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی هەمان ئیدارە، دەستبەسەر و بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە، ڕاگوێزرا و لە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێن تمەنی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

تا ئێستا له مەڕ هۆکاری بانگهێشتکردنەوەی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

خ.ع

The post سنە؛ بانگهێشتکردنی چالاکی کرێکاری سدێق ڕەیحانی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە