بگذار تا بگریم چون ابر در بهاران

چاوه/ فاتح شێخ

May be an image of 2 people

بگذار تا بگریم چون ابر در بهاران
از سنگ ناله خیزد روز وداع یاران (سعدی)
غەریبی لێ ئەبارێ ئەم بەهاره
غەریبی لێ ئەبارێ شینی گەرمی وردەبارانی
به گەرمی هاتینه پێشواز ئەم بەهاره
هەزار هەزار، باخی گوڵمان کرده پایەناز ئەم بەهاره
له هەزار شانۆی گەشاوەی ئازایەتی و شەوق و شادیا
ژن و پیاو هاتنه مەیان
بەخێرهاتنیان کرد لەم بەهاره
کەچی
شیرینیمان بوو به تاڵی
بوو به فرمێسک،
به کۆست و ماتەم و ئازیەتباری
هەر غەریبی و خەم و دلتەنگی لێ باری
ئەم بەهاره.
xxx
چوار ڕۆژ لەمەوبەر خۆر گیرا،
ئاگادارن
خۆرگیرانێکی تەواو بوو:
Total eclipse
جوار دەققه! جوار دەققه و نیوی پێ نەچوو
تەواو بوو
هیچ ئاسەواریشی نەبوو
خۆر گیرانی ئێمه دوو هەفتەیه بەردەوامه
لەدەسدانی ئەم ئازیزەمان: هاوڕێ یەدێ
داخی ناوه به دڵمانا
من و ئێوه و هەزاران کەس وا هاوڕێ یەدێ ئەناسن
دوای ئەو ئازیزه بێگومان
تەنیاترین
ماندووترین
خەمبارترین!
xxx
وام زانی دوێکەس
وەختارێ ئەو عەکسەم بینی
له ڕیزی ئازیزانا
له پاڵ یەکا
دانیشتبووین
بیرم نایێت کەی بوو، چۆن بوو ئاشنا بووین
ئاخر بەردەوام بەردەوام،
دەیان ساڵ بوو
ئاشنا بووین، دۆس بووین،
هاوڕێ بووین، ئابرا بووین
جارجاریش یەکمان گوم ئەکرد
زۆر زوو یەکمان ئەدۆزیەوه
دڵمان ئاوێنەی دڵ بوو
وەک
کانیەکانی پای ئاویەر
زۆڵاڵ زۆڵاڵ
xxx
هەقم پێ بەن
هەقم پێ بەن
وا ئێژم خۆزگه به جاران
هەزار خۆزگه به هاوپشتی و
به هاوقۆڵی و
هاودڵی کۆمەڵی یاران
خۆزگه به ڕۆژگاری جاران
له بیرتانه؟
گشتمان پەل و پۆی دارێک بووین؟
دەنکه دەنکەی هەنارێک بووین؟
له بیرتانه؟
پاڵمان به پاڵ یەکەوه بوو؟
xxx
بیر لەو ڕۆژگاره سەربەرزه بکەینەوە
وا بۆ مایەیێکی بەرچاو
دەنگی شۆڕش، دەست و تفەنگی شۆڕش بووین
له مەودایێکی بەریندا
له مابەینی دوو ڕژیمی ئیستیبدادی و بێدادیا
چاوگەیێک بووین له ئازادی
ئاگرەسوورەمان هەڵگرساند
لەو ڕۆژگاره سەربەرزەدا
هاوقۆڵی ئەم هاوڕێ یەدێ ئازیزه بووین
ئەو ڕۆژگاره حەیات بوو حەیات
ئەو وەختەش ئەمانزانی
پێمان ئەوت: “حەیاتەکه”
ئێستاش نەچوه بچێ، نەچوه بچێ
ئێستاش تاسەی هاوڕێ یەدێ و سەدان ئازیز
ئەتوانێ بێت به هێز
بێت به تۆشەی ڕێگا
بۆ لەمەودوا
بۆ هاوپشتی و هاودڵ بوونمان
xxx
خەم بوو به هۆی جەم بوونمان و هاوخەم بوونمان
جەم بوونمان و هاوخەم بوونمان
ئەبێته مایەی سوکنایی و سەبووریمان
ئارۆ کێ ماچۆ وادەی لوانەن؟
نا نا، ئیمڕۆ به دەنگی دلێر با بێژین:
سەردەمی ئێمه، سەردەمی تێپەڕبوونه
ئیمڕۆ ئیتر
به هێز و هاز و یەکگرتن
به شەوقی شۆڕش، ئەتوانین
زاڵ بین به سەر بەرهەڵستی سەر ڕێمانا
xxx
یادی ئازیزی کاک یەدێ
وەک هەمیشه
هێزمان پێ ئەدا
بەرچاومان ڕۆشن ئەکا
ئەو وەک چرا
وەک شەم
وەک مەشخەڵێک وا بوو
شەوقی زیاتر بۆ سەر ڕێی ڕێبواران ئەپژاند
تا بەرپێی خۆی
ئەو دادوەرێکی زۆر زانا
زۆر بیرتیژ و به تەشخیس بوو
هاوکات چاوه تیژەکانی
له درەختی سەوز و گەشی ژیان ئەبڕی
xxx
دوا لاوانەوم، ئازیزان:
ئەو ئازیزه دێرینەمان
دێرزەمانه تەنیا “ئابرا یەدێ” نیه
بۆیه ئێمەیش لێره ئێژین:
ئابرا یەدێ، کاکه یەدێ، خاڵۆ یەدێ، مامۆ یەدێ
هاوژین یەدێ، پاپا یەدێ، هاوڕێ، رەفیق، کامرات
به قەد باڵای خۆشەویستیت
یادت ئەکەین
زۆر شیرینتر:
نەسڵی تازە و نەوەکانی
قاوی ئەکەن “بابا یەدی”
بابا یەدێ
Vi saknar dig
Miss you Miss you
بابا یەدێ, تاسەت ئەکەین
تاسەت ئەکەین
___________________
چاوه/ فاتح شێخ
ستۆکهۆڵم ١٤٠٣/١/٢٤ – 24/04/12

لێدوانێک بەجێ بهێلە