بەر لێدان کەوتنی دوو ئەندامی یەک بنەماڵە لە لایەن پاسەوانی سنووری ئێرانەوە

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو ئەندامی یەک بنەماڵە، بە ناسنامەی فارس ڕەزایی و ئیدریس ڕەزایی کوڕی، لە ناوچەی سنووری شێخ سەڵەی سەلاسی باوەجانی، لە لایەن پاسەوانی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە بە توندی لێیاندرا.

جێی ئاماژەیه، کە ئەم باوک و کوڕە خەڵکی گوندی قاڵیچە-ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانین.

شایانی باسه، کە دوای دامرکانەوەی بڵێسەی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی، سەرکوتکردنی سیستماتیکی هاووڵاتییانی کورد لە لایەن هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ژێر ناوی جۆراوجۆری ساختە و بێ‌بنەما، یەکێکە له پلانەکانی رژیم له رۆژهەڵاتی کوردستان.

خ.ع

The post بەر لێدان کەوتنی دوو ئەندامی یەک بنەماڵە لە لایەن پاسەوانی سنووری ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە