17
ک.م.م.ک:
هەینی ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سەلمان ئولفەتی، خەڵکی گێڵان غەرب، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
پێویستە بگوترێ کە بە هۆی دژایەتیی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز و دەستبەسەر کردنی لوتفوڵڵا پەروێز، ئەم هاووڵاتییە چەندین نامەی ڕەخنەیی بڵاو کردبووەوە کە ئاراستەی دامودەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران و فەرماندەی سپای پاسدارانی ئێران لە گیلانغەرب کردبوو.
جێی ئاماژەیە کە، هاوکات لوتفوڵڵا پەرویز و هاووڵاتییەکی دیکە بە ناسنامەی موحسین ئەسفەندیاری، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئێران لە کرماشان کراون.
خ.ع
The post مامۆستایەک لە گێڵان غەرب شەوانە دەستبەسەر کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.