ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢ی ئاپڕیلی ٢٠٢٤ی زاینیی، دوو ڕۆژ پاش هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان، لە کاتێکدا لایەنگرانی پارتی یەکسانی و دێمۆکراسی گەل (DEM PARTI) سەرقاڵی بەڕێوەبردنی جێژنی سەرکەوتنی بەربژێری هەڵبژێردراوی خۆیان عەبدوڵڵا زێدان بوون، هێزە چەکدارەکانی دەوڵەت لە حیزبی فاشیستی داد و گەشەپێدان(AK PARTI) بە سەرۆکایەتی ئەردوغان لە هەنگاوێکی تاکلایەنانەی نائاساییدا پەسەندنامەی ناوبراوی پووچەڵ کردەوە و ئەم بەربژێرەی جڤاکیەی دەستبەسەر کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، عەبدوڵڵا زێدان بەر لە هەڵبژاردنەکان لەلایەن دادگای باڵای وڵاتی تورکیاوە ڕەزامەندی لەسەر درابوو بەڵام دەوڵەتی دیکتاتۆری پارتی داد و گەشەپێدا بەپەرۆشی شکستی بەربژێری هەڵبژێردراوی خۆی عەبدوڵڵا ئاواش کە دۆڕاوی هەڵبژاردنەکان بوو بەجێی عەبدوڵڵا زێدان ناساندی کە ئەم هەڵسووکەوتە ناڕەزامەندی گشتی لێکەوتەوە و خەڵک لە شاری وان و دیکەی شارەکانی تورکیا بۆ پاراستنی دەنگەکانیان ڕژانە سەر شەقامەکان.
شیاوی باسە کە عەبدڵڵا زێدان بە جیاوازی پتر لە ١٣٠ هەزار دەنگ و لە سەدا ٥٥٠٥ی دەنگەکان سەرکەوتنی مسۆگەر کرد.
هەر لەم پێوەندییەدا هەواڵەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە لە جوولەمێرگ و هەندێ شاری دیکە، چەکدارانی پارتی داد و گەشەپێدان ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خەڵک کردووە.
تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە ڕێژەی بریندار و گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی باکووری کوردستان بەدەستەوە نییە.
ق.ش
The post ئاکپارتی پاش شکستهێنانی لە باکووری کوردستان لە هەڵمەتێکی چەکداری سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردراوی شاری وانی دەستبەسەر کرد appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.