11
ک.م.م.ک:
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی خاکەلێوە، چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی سیروان تاک خەڵکی گوندی قەڵا شێخان سەر به شاری سنە، ئەمیر و سیامەک(نازناویان نادیارە) خەڵکی بانە و سامان ( نازناوی نادیار) خەڵکی مەریوان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕژێمی ئێران، لە بەرزاییە شاخاوییەکانی تەتە و هەورامان، بە سەختی بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بریندارکراوەکان له لایەن فریاکەوتنی مانگی سوور-ی جیگیری ناوچەکە، بۆ چارەسەری، گواستراونەتەوە بۆ نزیکترین ناوەندی پزیشکی.
جێی ئاماژەیه، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی تەندروستی ئێستای ئەو هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.
خ.ع
The post بریندارکردنی چوار هاووڵاتی له کاتی کۆڵبەریدا، لە ناوچەی سنووری هەورامان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.