14
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ئومێد قەدیمی، لە لایەن دادگایەکی ئینقلابی ڕژێمی ئێران کە دەکەوێتە شاری دیواندەرە، بە ٤٠ مانگ زیندان و پێبژاردنی پاره، مەحکووم کراوە.
جێی ئاماژەیه، ئومێد قەدیمی، پێشتر لە ١٦ی خەرمانانی ٢٧٢٢ی کوردی، له شۆڕشی ژینا، له لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم له دیواندەرە، دەستبەسەر کرا و گواسترایەوە بۆ فەرمانگەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە و دوای سێ حەفتە ئەشکەنجەکردن، بە دانانی بارمتە، به شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باس، ئومێد قەدیمی، برای فوئاد قەدیمییه، کە یەکێکە لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی.
خ.ع
The post سەپاندنی سزای بەندکردن و پێبژاردن(جەریمه) بە سەر ئومێد قەدیمی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.