مەریوان؛ دەرکردنی سزایەکی قورس بۆ مێرمنداڵێکی کۆڵبەر

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، مێرمنداڵێکی کۆلبەر بە ناسنامەی دانیال مام ئەحمەد خەڵکی شاری مەریوان بە دوو ساڵ زیندانی و ٧٤ قامچی و جەریمەی ٢ ملیارد تمەن، مەحکووم کرا.

جێی ئاماژەیه، ئەم هاووڵاتییه، پێشتر ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە لایەن پاسەوانانی سنووری ڕێژیمی ئێران، لە هێڵی سنووریی قوڵقوڵەی شاری مەریوان، دەستبەسەر و ئەو بڕیارەش لە لایەن دادگای ڕژیم لەو شاره، دراوه.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه، هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم مێرمنداڵە کۆلبەرەوە، لە بەردەستدا نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم حوکمە بە نموونەیەکی ڕوونی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ دەزانێت. ڕژیمی ئیسلامیی ئێران بە سەپاندنی هەژاریی سیستماتیکی بەسەر نەتەوەی کورددا، بووەتە هۆی دروستبوونی کارێکی رەش و نامرۆڤانە و ساختە وەکوو کۆڵبەری. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم رژیمه بەردەوام هەموو سەرچاوە و ژێدەرە سروشتی و ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و بە بیانکی پەڕاندنەوەی کۆڵێکی چەند کیلوویی، ڕۆژانە بە گوللەباران‌کردنی چەوساوەترین و لاوازترین توێژی کوردستان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە. ئەمە لە کاتێکدایه کە ڕژیمی ئێران، خۆی یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی.

خ.ع

The post مەریوان؛ دەرکردنی سزایەکی قورس بۆ مێرمنداڵێکی کۆڵبەر appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە