برینداربوونی هاوڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لە سنووری بسام

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی ١٧ ساڵ تەمەنی خەلکی دیواندەرە بەناوی پەیمان( ناوی بنەماڵەیی نەزانراو) بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران لە گرووپێک لە هاوڵاتیان لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بسامی سەقز پێی بەقورسی بریندار بووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە دۆخی گشتی ئەم هاوڵاتییە بریندارە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

The post برینداربوونی هاوڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لە سنووری بسام appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە