35
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لە ماوەی ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم حەوتوویە دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ڕەزا نەزەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی و جەبار نادری ٣٧ ساڵ خەڵکی مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و نەوسوو بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کران.
جێی سەرنجە کە، جەبار نادری فیشەک بەر پێی کەوتووە و ڕەزا نەزەری بەبۆنەی گڕی فیشەکی گازی لە دەمی چەکەوە ڕوومەتی سووتاوە و بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی ڕەسووڵی شاری جوانڕۆ ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە کە، جەبار نادری خێزاندار و خاوەنی منداڵێکە.
ق.ش
The post برینداربوونی دوو هاوڵاتی لە کاتی کۆڵبەری لە بانە و نەوسوو appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.