شنۆ؛ هاوڵاتییەک دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سابیر ئیبراهیمی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و لەو تۆمەتانەی بۆی هەڵواسراون بەدەستەوە نییە.

جێی سەرنجە کە، پاش دامرکانەوەی بڵێسەکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی، ڕێژیمی ئێران لە دەستبەسەری، بێسەروشوێن کردن و بەئامانج گرتنی هاوڵاتیانی کورد کە سەرچاوەی ئەم ڕاپەڕینە بووە وەکوو ئامرازی گوشار و سەرکوت کەڵک وەردەگرێت.

ق.ش

The post شنۆ؛ هاوڵاتییەک دەستبەسەر کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە