بەلاغی كۆتایی كۆنفرانسی ( لە جینوسایدەوە بۆ ژیان)

عەلی مەحمود محەمەد

بە دروشمی لە جینوسایدەوە بۆ ژیان، رۆژی هەینی ١٥/٣/٢٠٢٤‌ یادی ٣٦ ساڵەی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجە بە چەكی كیمیاوی لەلایەن رژێمی بەعسی عێراقی لەناوچوو، لە شاری هەولێر و بە بەشداری ژمارەیەك لە توێژەر وچالاكوان و نووسەری بیانی و ناوخۆیی و قوربانیانی جینۆساید لە كوردستان، كۆنفرانسێك بەڕێوە چوو، گفتوگۆیەكی تێر و تەسەل لەلایەن ئامادەبووانەوە لەسەری كرا و بەدواداچوون وئاڵگۆڕكردنی زۆری بابەتەكان، كۆنفرانسەكە دەوڵەمەند كرا. لەدەرئە‌نجامدا، كۆنفرانس، ئەو راسپاردانەی لای خوارەوەی گەڵاڵە كرد وئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان و كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی وكۆمەڵگای نێودەوڵەتی و رێكخراوە جیهانییە تایبەتمەندەكان كرد,

كە هەندێكی تایبەت بوو بە‌ حكومەتی عێراقی فیدڕال.

: 1-پشت بەستوو بە بڕگەی یەكی ماددەی ١٣٢ دەستووری عێراقی ساڵی ٢٠٠٥، كۆنفرانس داوا دەكات حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ ، گرنگی زیاتر بە بریندارانی چەكی كیمیاوی بدات لە رووی چارەسەری پزیشكی و دابینكردنی داو و دەرمان. ٢_هەر پشت بەستوو بە ئاماژە پێكراوی بڕگە یەكی خاڵی یەك، داواكارین حكومەتی عێراق كار بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە و سەرجەم ئەو شوێنانە بكات كە چەكی كیمیاویانی لە دژ بەكار هاتووە لە كوردستان. 3_لە رێگای دادگا مەدەنییەكان ، پشت بەستوو بە بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق ـ كە تاوانی كیمبارانی هەڵەبجەی بە جینوساید ناو ناساندووە . 4_داواكارین حكومەتی عێراق قەرەبووی شایستەی ماددیی و مەعنەوەی خەڵكی هەڵەبجە بكاتەوە، وەكو قەرەبوویەكی مەعنەوی دەبێ حكومەتی عێراقی فیدرال كە وارسی حكومەتی پێشووی عێراقە،‌ دەبێ بەفەرمی داوای لێبوردن لە خەڵكی كوردستان و خەڵكی شاری هەڵەبجە بكات. ٥- داواكارین حكومەتی عێراقی لە رێگای دەزگای شەهیدانی عێراق پشت بەستوو بە یاسای ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠٠٦، كار بۆ هەڵدانەوە ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانە بكات كە قوربانیانی كیمیابارانن و دوای ناسینەوەیان، لە مەراسیمی شایستەدا‌، بەخاك بسپێردرنەوە. ٦_دەبێ حكومەتی عێراق بەلێننامە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە دامەزراندی رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیاوی لە جیهان ناسراو بە (OPCW)و ئەو بڕیارانەی كە لەو رێكخراوە دەردەچن جێبەجێ بكات، تاكو تاوانی هاوشێوەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە،‌ دوبارە نەبێتەوە. ٧ _ داوا دەكەین عێراق ئیمزا لەسەر رێكەوتننامەی بنەرەتی رومای ساڵی ١٩٩٨ تایبەت بە دامەزراندنی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی (ICC) بكات و ببێتە ئەندام لەو دادگایە. ٨_ داواكارین حكومەتی عێراق هاوكاری كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە بكات لە هەوڵەكانی بۆ دادگایی كردنی ئەو كۆمپانیایانەی كە هاوكاری رژێمی لەناوچویان كردوە بۆ بەدەست هێنانی ئەو ماددە و كەرستانەی كە چەكی كیمیاوی پێ كردست كردوە. ٩_ دەبێ حكومەتی عێراق كار بۆ جێبەجێ كردنی هەردوو بڕگەی ماددەی ١٣٢ی دەستوری هەمیشەیی عێراق بكات. 10_ كاراكردنەوە ئەو لێژنەیەی كە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كابینەی بەڕێز”نوری مالكی” دروست كردبوو بۆ بە جیهان ناساندنی تاوانی جینوساید. 11-پێویستە عێراق پەیوەست بێت بە هەموو ئەو ڕێككەوتننامە جیهانیانەی پەیوەستن بە قەدەغەكردنی بازرگانی چەك، چەكی زیرەك و بۆمبی فسفۆری و هێشۆیی و ئەتۆمی و … بۆ ئەوەی جارێكی دیكە رووداوی هاوشیوەی هەڵەبجە دووبارە نەبنەوە. 12. كار بكات بۆ ئەوەی ئاسمانی كوردستان بە گشتی وپارێزگای هەڵەبجە بە تایبەتی ئاسمانی ئاشتی بێت، هیچ فڕۆكەیەكی جەنگی بۆی نەبێت پێیدا تێبپەڕێت.

راسپاردنەكانی تایبەت بە حكومەتی هەرێمی كوردستان

. ١_داواكارین حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زیاتر بە یادی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بدات و ساڵانە بودجەیەكی تایبەتی بۆ تەرخان بكات تاكوو بە شێوازی سەردەمیانە یاد بكرێتەوە. ٢_ پێویستە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان كار بۆ بە ‌نیشتمانیكردنی یادی كیمیاباران بكات، هەروەك چۆن لە پێڕەوی ناوخۆیی وەزارەتەكەدا هاتووه،‌ پێویستە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان ساڵانە یادێكی شایستەی كیمیابارانی هەڵەبجە لە ١٦/٣ بكاتەوە. ٣_ لەسەر ئاستێكی بەرز، حكومەتی هەرێمی كوردستان كار بۆ بە ‌جیهان ناساندنی تاوانی كیمیاباران و جینوساید، بكات. ٤_ گرنگیدانی زیاتر بە نەخۆشخانەی تایبەت بە كیمیاباران و دابینكردنی كەرەستە و ئامێری پێشكەوتوو و پزیشكی پسپۆری تایبەت. ٥-دامەزراندنی سەنتەرێكی توێژینەوەی زانستی تایبەت بە كیمیاباران تاكو توێژینەوەی زانستی لەسەر كیمیاباران بكات، بكرێتە سەرچاوەی زانیاری دروست. ٦_كاركردن بۆ سوراغكردنی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە وشادكردنەوەیان بە كەسوكاریان دوای گرتنەبەری رێوشوێنە یاسایی و ئیدارییەكان. لە كۆتاییدا، كۆنفرانس لیژنەیەكی بەدواداچوون بۆ گەیاندنی ئەو راسپاردانە بە لایەنی پەیوەندیدار و چاودێریكردنی جێبەجێكردنیان دەكات.

هەولێڕ ١٥ی ئاداری ٢٠٢٤


البلاغ الختامي لمؤتمر ( من الابادة الجماعية الى الحياة) 15/3/2024

بمناسبة الذكرى السنوية 36 لقصف مدينة حلبجة بالاسلحة الكيمياوية من قبل النظام البائد يعقد بمدينة اربيل مؤتمر تحت شعار( من الابادة الجماعية الى الحياة)بمشاركة باحثين و كتاب من داخل و خارج الاقليم و كما يشارك في المؤتمر بعض من اسر ضحايا جريمة القصف الكيمياوي لمدينة حلبجة قدم خلال المؤتمر عدة بحوث و ناقش المؤتمرون مضامين هذه البحوث و تبادلوا الاراء بخصوص جريمة قصف حلبجة وتم اغناء المناقشات من قبل الحضور. واختتم المؤتمر بصياغة مجموعة من التوصيات على الصعيدين العراقي واقليم كوردستان بغية رفعها الى الجهات ذات العلاقة في الحكومة الفدرالية و حكومة الاقليم و الجامعة العربية والمجتمع الدولي و المنظمات الدولية المتخصصة،

اولا ـ التوصيات الخاصة بالحكومة العراقية الاتحادية

: 1. نطالب الحكومة العراقية رعاية الجرحى و مصابي القصف الكيماوي و تأمين المعالجات الصحية والطبية و الادولية اللازمة لهم، وذلك استنادا الى الفقرة الاولى من المادة 132 من الدستور العراقي الدائم لسنة 2005. 2. استنادا على الفقرة المشار اليها في النقطة الاولى، ندعوا الحكومة الفدرالية ان تبذل قصارى جهدها من اجل تحسين الوضع المعيشي لذوي الشهداء و ضحايا القصف لمدينة حلبجة و مدن كردستانية اخرى. 3. عن طريق المحاكم المدنية، واستنادا على قرار المحكمة الجنائية العراقية العليا ، ندعوا الحكومة العراقية الاتحادية الى تعويض ذوي الشهداء و ضحايا القصف الكمياوي ماديا و كوريث للحكومة السابقة تقديم اعتذار الى شعب كوردستان و اهالي مدينة حلبجة كتعوض معنوي. 4. على الحكومة العراقية الالتزام بكافة المعاهدات و الاتفاقيات الدولية الخاصة بمنع الاتجار بالاسلحة الكيمياوية والذكية و الاسلحة الفسفورية والعنقودية و النووية ، من اجل عدم تكرار جريمة اخرى مماثلة في اية بقعة من العالم 5. جعل سماء اقليم كوردستان و محافظة حلبجة رمزا للسلام ومنع طيران الطائرات الحربية في اجوائها . 6. نناشد الحكومة العراقية و عن طريق مؤسسة الشهداء ( دائرة المقابر الجماعية) و استنادا الى قانون رقم 5 لسنة 2006 ( قانون حماية المقابر الجماعية)فتح المقابر الجماعية لضحايا القصف الكمياوي و اعادة دفنهم في مراسيم لائقة. 7. على الحكومة العراقية تنفيذ المعاهدات الدولية الخاصة بتأسيس منظمة حظر الاسلحة الكمياوية OPCW و القرارات الصادرة عن هذه المنظمة من اجل ان لا تتكرر جريمة مماثلة لجريمة حلبجة في اية بقعة اخرى في العالم. 8. نطالب الحكومة العراقية الانظمام الى الدول الموقعة على نظام روما الاساسي للمحكمة الجنائية الدولية والانظمام الى ICC 9. ندعوا الحكومة العراقية الاتحادية، مساعدة و دعم منظمة ضحايا حلبجة في سعيها لتقديم الشركات التي ساعدت الحكومة العراقية لحصولها على الاسلحة الكمياوية الى المحاكم الدولية. 10. على الحكومة العراقية العمل من اجل تنفيذ فقرتي المادة 132 من الدستور العراقي الدائم لسنة 2005 11. العمل على تفعيل لجنة تدويل جرائم النظام السابق والتي شكلت في كابينة السيد نوري المالكي لتعريف جرائم النظام المباد دوليا.

ثانيا/ التوصيات الخاصة بحكومة اقليم كوردستان 1. ندعوا حكومة اقليم كوردستان ابداء اهتمام اكبر بذكرى القصف الكمياوي لمدينة حلبجة و ان تخصص ميزانية خاصة لاحياء هذه المناسبة بشكل عصري و لائق. 2. على وزارة شؤون الشهداء والمؤنفلين العمل من اجل جعل ذكرى قصف مدينة حلبجة مناسبة وطنية ، استنادا على النظام الداخلي للوزارة عليها احياء ذكرى فاجعة حلبجة بشكل لائق في 16/3 من كل سنة. 3. على حكومة اقليم كوردستان العمل من اجل تدويل جريمة قصف مدينة حلبجة بالاسلحة الكمياوية على مستوى اللجنة الوزارية العليا. 4. ندعوا حكومة اقليم كوردستان عن طريق وزارة الصحة اهتمام اكبر بالمستشفى الخاص بمصابي القصف الكيمياوي في حلبجة وذلك بتوفير الاجهزة والمستلزمات الصحية و الامكانية الطبية الازمة. 5. العمل من اجل تأسيس مركز للبحوث العلميه الخاصه بالاسلحة الكمياوية، لتقديم الدراسات و البحوث العليمة الخاصة بالقصف الكيمياوي. 6. العمل على متابعة ملف الاطفال المفقودين نتيجة قصف مدينة حلبجة واعادتهم الى احضان عوائلهم و حل مشاكلهم الادارية والقانونية ختاما يشكل المؤتمر لجنة لايصال هذه التوصيات الى الجهات ذات العلاقة و متابعة تنفيذها

اربيل 15/3/2024

دخول

لێدوانێک بەجێ بهێلە