بریندارکردنی سێ کۆڵبەر له لایەن هێزەکانی هەنگی سنووریی رژیم

ک.م.م.ک:

به پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممه ٢٢ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی، حەسەن ڕاستگۆ ته مه ن سی ساڵ و خه لیل شەوگەر ته مه ن ٣٥ ساڵ و شێخه (نازناوی نادیار) خه ڵکی شاری سەردەشت، دوای راوەدوونانیان لە لایەن هێزە سنوورییەکانی رژێمی ئێران لە ناوچەی سنووری نەوسوو، بریندار کران.

جێی ئاماژەیه کە، ئەم هاووڵاتییانە، له کاتی کۆڵبەریدا، کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی هەنگی سنووریی رژێمی ئێران و له گەڵ سووکایەتی‌پێکردنیان، بەر لێدانی دڕندانەی هێزەکان کەوتوون، کە بووەتە هۆی بریندار بوونیان.

خ.ع

The post بریندارکردنی سێ کۆڵبەر له لایەن هێزەکانی هەنگی سنووریی رژیم appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە