پێنجوێن؛ دەسبەسەرکردنی ئەنجامدەری تیرۆری چالاکوانی سیاسی شۆعەیب زارعی

‏K.M.M.K‏

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، بکوژی چالاکوانی سیاسی شوعەیب زارعی، بە ناوی سەرکەوت ئەحمەدی، دوای چەند کاتژمێرێک لە کردەوە تیرۆریستییەکە دەسبەسەر کراوە.

جێی ئاماژەیه کە سەرکۆت ئەحمەدی، دزەکار و تیرۆریستێکی سەر بە ڕژێمی ئێرانە کە چەند کاتژمێرێک دوای کوشتنی شۆعەیب زارعی لە ناوچەی پێنجوین، لە لایەن ئاسایشی باشووری کوردستانەوە دەسبەسەر کرا.

شایانی باسه کە سەرکۆت ئەحمەدی بە پلانی دۆستایەتی، رێی بردووەتە ماڵی قوربانی و بە دەمانچەی دەستی، ئەم چالاکە سیاسییەی له ماڵەکەی خۆی له زڕگوێز، تیرۆر کردووه.

خ.ع

The post پێنجوێن؛ دەسبەسەرکردنی ئەنجامدەری تیرۆری چالاکوانی سیاسی شۆعەیب زارعی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە