کرماشان؛ کوژرانی سێ ئەندامی خێزانێک

‏ک.م.م.ک

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، زاوای پێشووی بنەماڵەیەک لە کرماشان، بە چەکی کۆڵت، کۆنە ژنەکەی و خەسووی و ژنبرایەکی کوشتووە و پاشان هەڵاتووه.

بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکانی بنەماڵەی ڕەزمجوو، بکوژەکە پێشینەی تێکدانی ئاسایشی شوێن‌کارەکەی مریەم ڕەزمجووی هەبووە و لەگەڵ جیابوونەوەی هاوسەرەکەی، ئەو ناکۆکییانە توندتر بوون.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه، پاڵنەری بکوژەکە بۆ ئەنجامدانی ئەم کاره، ئاشکرا نەکراوە.

خ.ع

The post کرماشان؛ کوژرانی سێ ئەندامی خێزانێک appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە