ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی نگار کەریمیان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمە ئەسپەردەکردنی لە گۆڕستان باخی ڕزوان، ئەندامانانی بنەماڵەی ناوبراو لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کەوتنە بەر هەڕەشە.
نگار کەریمیان گەنجی ٢١ساڵ تەمەنی خەڵکی برووجنی سەربە چوارمەحاڵی بەختیاری و نیشتەجێی ئەسپەهان ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەمە ئەمساڵ، لەگەڵ بنەماڵەکەی بۆ ئەسپەهان دەچوون کە ماشێنەکەیان لە دوڕیانی شاری چەمە سوڵتانی ئەلیگودەرز بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە درانە بەر دەسڕێژ و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئیمام سادقی ئەلیگودەرز بەبۆنەی قووڵی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا.
ق.ش
The post ئەسپەهان؛ بنەماڵەی گیانبەختکردوو نگار کەریمیان لە لایەن ئیتلاعاتەوە هەڕەشەیان لێکرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.