ک.م.م.ک:
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی زانیار ئیسماعیلپوور، تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری سەردەشت، لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ-ی بانە، لەلایەن پاسەوانە سنوورییەکانی عێراقەوە دەستبەسەر کرا و لێیدرا.
جێی ئاماژەیه، زانیار ئیسماعیل پوور کە له کاتی کۆڵبەریدا کەوتبووە بەر لێدانی بە ئەنقەست و دڕندانەی سنووربانەکانی عێراق، دەستی ڕاستی بریندار بووە.
شایانی باسه، کە ڕێژیمی ئێران و حکوومەتی عێراق، هەمیشە پێشەنگ بوون لە سەرکوتکردنی هاووڵاتییانی کورد و بەردەوام گیان و ژیانی هاووڵاتی کورد ئەخەنە ژێر مەترسییەوە ، بە تایبەت لە کەرتە سنوورییەکاندا و بە بیانووی کۆڵبەری. ئەوە لە کاتێکدایە خودی ئەو حکوومەتانە بەشێکن لە ترانزێتی قاچاخی جیهانی.
خ.ع
The post لێدرانی هاووڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەریدا لەلایەن سنووربانەکانی عێراق appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.