19
ک.م.م.ک:
زانیار فەتاحیان تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی شاری بوکان لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری رژێمی ئێران لە شاری بوکان، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ڕژیم و هاندانی خەڵک بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات، بە ١٨ مانگ زیندانی مەحکووم کرا.
پێشتر ئەم هاووڵاتییه لە ٢٥ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و دوای ٤٠ ڕۆژ بە بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بۆ ماوەیەکی کاتی لە زیندان ئازادکرابوو.
خ.ع
The post بۆکان؛ سەپاندنی سزای ١٨ مانگ زیندانی بەسەر زانیار فەتاحیان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.