مەریوان؛ ئازادی کاتیی دانا لەنج‌ئابادی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی

‏ک.م.م.ک

سێشەممە ٢٢ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، دانا لەنج‌ئابادی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان کە لە ١ی رەشەمەی ئەمساڵ، بە بێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە، تا کۆتایی پرۆسەی دۆسیەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

جێی ئاماژەیه کە لە ٣ی رەشەمەی ئەمساڵدا، دادسەرای گشتی و ئینقلابی ڕژێمی ئێران لە مەریوان، بە تۆمەتی بانگەواز دژی ڕژیم، فەرمانی دەستبەسەرکردنی کاتی بۆ ماوەی یەک مانگ بۆ ئەم چالاکە مەدەنییە و زیندانیی سیاسی پێشوو، دەرکرد.

ناوبراو له ماوه ی دەسبەسەربوونیدا، له مافی یاسایی دەستنیشانکردنی پارێزەر و پێوەندی لە گەڵ بنەماڵە بێبەش دەکرێت.

شایانی باسه کە دانا لەنج‌ئابادی ساڵی ٢٧١٢ی کوردی، له درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆ قەدەغە کرا و بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژ بە نیزام بە یەک ساڵ زیندان و بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی به ٨ مانگ زیندان و لێدانی ٥٠ قامچی، مەحکووم کرابوو.

خ.ع

The post مەریوان؛ ئازادی کاتیی دانا لەنج‌ئابادی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە