برینداربوونی ٢ گەنجی سەقزی لە سنووری هەنگەژاڵی سەر بە بانە

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری ئێران، دوو هاووڵاتیی لاو بە ناوەکانی ئارمان حوسێنی تەمەن ٢٦ ساڵ و شاهین محەممەدی تەمەن ١٧ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی شاری سەقز بوون، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار بوون.

ئەم دوو هاووڵاتییە فیشەکاکن بەر قاچ و پشتیان کەوتووە.

جێگەی ئاماژەیە کە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووری حکوومەتی ئێران لە کەرتی سنوورییەکان لە چەند مانگی ڕابردووەوە توندتر بووە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان.

ک.ح

The post برینداربوونی ٢ گەنجی سەقزی لە سنووری هەنگەژاڵی سەر بە بانە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە