ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو هەواڵانەی بە ناوەندی هەواڵی kmmk گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ١٦ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵ لە شاری بانە، کۆمەڵێک هاووڵاتی لە کاتی کۆڵبەریدا، لە لایەن پاسەوانانی سنووریی رژێمی ئێران، بە تەقەی راستەوخۆ کرانە ئامانج، کە بووه هۆی برینداربوونی چوار هاووڵاتی سەقزی بە ناوەکانی ئێحسان عەبدوڵڵازاده تەمەن نۆزده ساڵ، حەیدەر، ئیدریس و کەریم کە نازناویان تا ئێستا نادیارە.
جێی سەرنجە کە، بە پێی ئەو ڕاپۆرتانە، پاسەوانانی سنووری ڕژیمی ئێران سەرەتا ئەو هاووڵاتییانەیان ڕاگرتووە و دوای لێپرسینەوە، پێیان ڕاگەیاندوون کە پەیوەندی بە ناوەندە پزیشکییەکانەوە بکەن و پاشان بڕۆن. دوای چەند مەتر له ڕۆشتنی هاووڵاتییان، پاسەوانەکان له پشتەوە راستەوخۆ تەقەیان لێدەکەن و له پشت و قاچەکانیانەوە بە سەختی بریندار دەکرێن.
شایانی باسە کە، دوای دامرکانی بڵێسەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، ڕژێمی ئێران، بە شێوەیەکی دڕندانە و له رێگای تۆڵەکردنەوە و تۆقاندن و سەرکوتکردنی سیستماتیک، بە شێوە جۆراوجۆرەکان، رۆژانە هێرش دەکاتە سەر گیان و ماڵ و ژیانی خەڵکی کوردستان.
خ.ع
The post بانە؛ بریندارکردنی چوار هاووڵاتی له کاتی کۆڵبەریدا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.