بانە؛ هاوڵاتییەک بەتەقەی هێزە سنوورییەکان بەقورسی بریندار کرا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٦ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، بەتەقەی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران کە تێیدا گرووپێک کۆڵبەر کرانە ئامانج لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ، هاوڵاتییەکی ٣٠ ساڵ تەمەن بەناونیشانی زانیار سەیاحی خەڵکی بانە فیشەکی بەرکەوت و بەقورسی بریندار کرا.

ئەم هاوڵاتیە بەهۆی گرانی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە تەورێز ڕاگوازراوە و ئەگەری بڕینەوەی پێی لەئارادایە.

شیاوی باسە کە، زانیات سەیاحی خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.

ق.ش

The post بانە؛ هاوڵاتییەک بەتەقەی هێزە سنوورییەکان بەقورسی بریندار کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە