هەوڵی خۆکوژی پزیشکێکی ناسراوی خەڵکی سنە دوابەدوای ئەشکەنجەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، شەممە ١٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، دوکتۆر داراب زوهری پزیشک و نووسەری خەڵکی سنە دوابەدوای ئەشکەنجە و سووکایەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران پاش ئازادی دەستی دایە خۆکوژی کە لەڕێی فریاگوزاری بەکاتی هاوپیشەکانی ڕزگاری بوو.

شیاوی باسە، ئەم ئەندامە ناسراو و خۆشەویستەی کۆمەڵگای دەرمانی کوردستان، مانگی ڕابردوو بەبۆنەی بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێک لە والی تایبەتی خۆی لەهەمبەر بایکۆتی هەڵبژاردنەکان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەستبەسەر و پاشان بەقورسی ئەشکەنجە و بێڕێزی پێکراوە.

جێی سەرنجە کە، جەستەی نیوەگیانی دوکتۆر زوهری لەلایەن هاوپیشەکانییەوە لە شوێنی پاوپۆن(کتێبخانە) ی نەخۆشخانە دۆزرابوویەوە کە بەهۆی پێڕاگەیشتنی بەپەلە لە مردنی خاترجەمی ڕزگاری بووە.

ق.ش

The post هەوڵی خۆکوژی پزیشکێکی ناسراوی خەڵکی سنە دوابەدوای ئەشکەنجەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە