ئیلام؛ واژۆپێکردنی زۆرەملیی پابەندنامه، بە هونەرمەندی گەل

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی رەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هونەرمەندی گەل محەمەد عەباسزادە خەڵکی ئیلام، لە لایەن ئیدارەی ئەماکنی ڕژیمی ئێرانەوە لەم شارە، بانگهێشت کرا و ناچار کرا بە واژۆ کردنی پابەندنامه.

جێی ئاماژەیه، محەمەد عەباسزادە، لە پەیجی تایبەتی خۆیەوە، ستۆرییەکی بڵاوکردەوە بە ناوەڕۆکی، بایکۆت کردنی هەڵبژاردن له ئێران و ڕەخنە لە شانۆگەریی گۆرانیبێژەکان له بنکەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن. کە دوابەدوای ئەو ستۆرییە، بانگهێشتی ئیدارەی ئەماکن کرا و لە لایەن بەشی ئیتلاعات-ی ئەو ئیدارەیه، ناچار کرا بە واژۆ کردنی پابەندبوون بە چالاکی نەکردن له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

پێویستە بگوترێ کە پێشتر، ئەم هونەرمەندە بەناوبانگە، لە کاتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، بە هۆی نووسینی گۆرانییەکی ناڕەزایەتی دەستبەسەرکرا و دوای چەند مانگێک، بە دانانی بارمتە، بە شێوەیەکی کاتی لە زیندانی رژیم له ئیلام ئازاد کرا.

خ.ع

The post ئیلام؛ واژۆپێکردنی زۆرەملیی پابەندنامه، بە هونەرمەندی گەل appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە