سەقز؛ دەستبەسەری قوتابییەک

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، ڕێکەوتی دووشەممە ٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی ١٨ ساڵ تەمەن بەناونیشانی محەممەد مەتین ڕازیان ناوی باوک سەعید خەڵکی شاری سەقز و قوتابی کۆتا ساڵی قۆناغی دواناوەندی لە گەڕەکی ساڵحاوای ئەو شارە کاتژمێر ١١ی شەو لەلایە. هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە لە زمانی کەسێکی نێزیک لە بنەماڵەی ناوبراو بە هەواڵنێری کۆمەڵەی مافئ مرۆڤی ڕاگەیاند، وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی زانیارییەکی ئەوتۆیان دەستنەکەوتووە و سەرەتا ڕایان گەیاندووە کە لێرە نییە و دواتر کوتوویان ڕاگوازراوە بۆ شاری سنە و بەتۆمەتی دڕاندنی بنێری پڕوپاگاندایی هەڵبژاردنەکان دەستبەسەر کراوە.

شیاوی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو و دۆخی سڵامەتی نەزانراوە و بەدواداچوونەکان بەردەوامن.

ق.ش

The post سەقز؛ دەستبەسەری قوتابییەک appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە