ک.م.م.ک:
دووشەممە ٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتی ئارمیتا شەریفی زیندانی سیاسیی لە مێژینە ١٧ ساڵ تەمەن خەڵکی ئاودانان سەربە پارێزگای ئیلام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بانگهێشت و پاش لێوەرگرتنی بەڵێننامەی زۆرەملێ لە چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێبەری کرا.
شیاوی باسە، سۆنیا شەریفی پێشتر لە خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی بەتۆمەتی بێبنەمای محاربە دەستبەسەر و پاش گوشاری گەورە و ڕدێن چەرمووەکان لەسەر دادگای ڕێژیمی ئێران پاش نێزیک بە مانگێک بەدانانی بارمتە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ڕێژیم لە ئیلام بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
جێی سەرنجە کە، سۆنیا شەریفی لە کاتی دەستبەسەری قوتابی پلەی دوویەمی دواناوەندی بووە.
ق.ش
The post لێوەرگرتنی بەڵێننامەی زۆرەملێ لە سۆنیا شەریفی بەئامانجی چالاکی نەکردن لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.