ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٦ ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی زیندانی بەناونیشانی شاهین گەللەدار، خەڵکی گوندی حەکی سەربە ناوچەی تەرگەوەر لەڕێی خۆکوژییەوە لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
شیاوی باسە، ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری ورمێ بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لەڕێی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوو
کراوە و لە ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، بۆ کێشانی حوکمەکەی بۆ زیندانئ ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوازرابوو.
جێی سەرنجە، ناوبراو پێنجشەممە ٩ ی ڕەشەمەی ٢٧١٨ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردەسەری و دەستبەسەریان کرد پاش کۆتایی خولی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ ڕاگوازرابوو.
ق.ش
The post ورمێ؛ خۆکوژی هاوڵاتییەکی زیندانی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.